ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی کورد وەرگەڕا و چوار کەس بوونە قوربانیی

٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی تێدا بووە و لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعوودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە ڕۆیشتوون، لە ڕێگە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا".
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری ئەم بابەتەین، پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئەنبارەوە کرد، وتیان زانیاریمان لەمبارەیەوە نییە، لەگەڵ دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لەسەر هێڵین و پەیوەندیش بە سوپاوە کرا و بەهانایانەوە چوون".
دەشڵێت، سوپا چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دوو پیاو و ژنێک کە خەڵکی هەولێرن گیانیان لەدەست داوە و منداڵێکیش بریندار بووە، تەرمەکان و بریندارەکەش بۆ بنکەی تەندروستیی نخێب گوازراونەتەوە.