کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما (1-2) پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما (1-2) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی