بڕیارە ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی شەش وەربگرن

٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەپێی لیستی مووچەی مانگی شەش، بڕیارە فەرمانبەر و مووچەخۆری چەند وەزارەتێک مووچە وەربگرن.

بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-9-2025 بڕیارە چەند شوێنێکی دیکە مووچەی مانگی شەش وەربگرن کە بریتین لە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد و ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە عێراق دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم لەدوای مووچەی مانگی پێنجەوە هیچ مووچەیەکی دیکەیان وەرنەگرتووە.