ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: ئێمە رێگای دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە

٢ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، رایگەیاند: "ئێمە رێگای دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە".

ئەمڕۆ سێشەممە، 2-9-2025، عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' نووسیویەتی: "رێگای دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە، بەڵکو ئەوە ئەمریکایە کە نایەوێت دانوستان بکات و رەخنەش لە ئێمە دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجدانان بۆ دانوستانەکان وای کردووە دەرفەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئێران نەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران و لەکاتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران راگیراون.