تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند کرا

٢ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا، رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە شاری سلێمانی بریندارکرا.

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا، رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە شاری سلێمانی بریندارکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وتیشی، دوو فیشەک بەر جەستەی هێمن مامەند کەوتووە، فیشەکێک بەر قۆڵی و فیشەکێک بەر کەمەری کەوتووە.