فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرکرا

٢ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکێکی پێشووی سووریا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پێشووی حکومەتی سووریا دەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2-9-2025، دەسەڵاتی دادوەریی فەڕەنسا لە بەرامبەر کوژرانی دوو رۆژنامەنووس لە سووریا لە ساڵی 2012، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پێشووی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکرد.

لە 22ـی شوباتی 2012 بەهۆی هێرشی رژێمی پێشووی سووریا بۆ سەر شاری حومس، ماری کۆڵڤین رۆژنامەنووسی ئەمریکی و رێمی ئۆچلیک وێنەگری فەڕەنسی کوژران.

هەروەها، بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێسی فەڕەنسی، ماری کۆلڤین و رێمی ئۆچلیک، لە سووریا بەهۆی گوللـە هاوەنێکەوە گیانیان لەدەستداوە.