نرخی زێڕ بەرزبووەوە
٢ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3450 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2-9-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 450 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەتەوە.
بە وتەی شارەزایانی ئابووری، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی و کاریگەرییەکەی لەسەر سەربەخۆیی بانکی ناوەندی ئەمریکا.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 598 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 699 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 732 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 800 هەزار دینارە.