٢ ئەیلوولی ٢٠٢٥
سزای لەسێدارەدانی بکوژی ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەری کورد و کەیوان زەبیحی دوای 7 ساڵ، لە زیندانی ناوەندی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکرا.
تەیب زەبیحی، کوڕی کەیوان زەبیحی لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 31-08-2025، بکوژی کەیوان زەبیحیی باوکی و رەحیم زەبیحی مامی، لە زیندانی ناوەندی سنەی رۆژهەلاتی کوردستان لەسێدارەدرا".
لەبارەی ناسنامەی تاوانبارەکە تەیب زەبیحی ئاشکرایکرد: "تاوانبار خزمێکی خۆمان بووە، ساڵی 2018 بەهۆی کێشەی داراییەوە باوکم و ماممی سوتاند و هەر بەم هۆیەشەوە گیانیان لەدەستدا، بەڵام هەر زوو تاوانەکە ئاشکرا بوو و تاوانبار دەستگیرکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای دەرچوونی سزای لەسێدارەدان، دوێنێ سزاکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنەی رۆژهەلاتی کوردستان جێبەجێکرا.
رەحیم زەبیحی یەکێکە لە دەرهێنەرە دیارەکانی کورد و لە هەرێمی كوردستان زیاتر دوای دەرهێنانی درامای کۆمیدی "ماڵەكەی مەعروف" ناسرا، كە بینەرێکی زۆری هەبوو، هەردوو ئەکتەر ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا رۆڵی سەرەکییان لە دراماکەدا بینیوە.
لە هەرێمی كوردستان رەحیمی زەبیحی زیاتر دوای دەرهێنانی درامای کۆمیدی "ماڵەكەی مەعروف" ناسرا، كە بینەرێکی زۆری هەبوو لە هەرێمی کوردستان، هەردوو ئەکتەری کۆمیدی ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا رۆڵی سەرەکییان لە درامەکەدا بینیوەلە هەرێمی كوردستان رەحیمی زەبیحی زیاتر دوای دەرهێنانی درامای کۆمیدی "ماڵەكەی مەعروف" ناسرا، كە بینەرێکی زۆری هەبوو لە هەرێمی کوردستان، هەردوو ئەکتەری کۆمیدی ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا رۆڵی سەرەکییان لە درامەکەدا بینیوە