تەنها یەک کەس رزگاری بووە؛ بەهۆی داڕمانی چیایەک زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا

٢ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای رزگاریخوازی سودان رایگەیاند، بەهۆی داڕمانی زەوی لە ناوچەی چیای مەررە لە هەرێمی دارفوور لە رۆژئاوای سودان، زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

بزووتنەوە سوپای رزگاریخوازی سودان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، دوای بارانبارینی بەخوڕ، رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، داڕمانی زەوی لە ناوچەیەکی چیای مەررە لە هەرێمی دارفوور ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها داواشیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە یارمەتییان بدەن بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو گوندەی چیای مەررە بە تەواوی تەخت بووە و زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، جگە لە یەک هاوڵاتی نەبێت.