مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
١ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.
هاوکات رۆژی چوارشەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.