١ ئەیلوولی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنیا ناوچەکانی رۆژهەڵات نەبێت کەمێک بەرزتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنیا ناوچەکانی رۆژهەڵات نەبێت کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەگشتی بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی