١ ئەیلوولی ٢٠٢٥
سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی چەند دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەک و بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی شەش وەربگرن.
بەپێی لیستی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، 2-9-2025، هەر یەک لە، خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیا باران، کەسوکاری شەهیدان ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچەی مانگی شەش وەربگرن.
هەروەها، بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی شەش وەربگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە عێراق دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم لەدوای مووچەی مانگی پێنجەوە هیچ مووچەیەکی دیکەیان وەرنەگرتووە.