١ ئەیلوولی ٢٠٢٥
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئاب لەنێوان (11,000) بۆ (12,000) دینار، دیاری‌کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1-9-2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (40) دینار دیاری‌کرا، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب له‌نێوان (11,000) بۆ (12,000) دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لەنێوان (275 بۆ 300) کاتژمێر کاریان کردووە.
دەربارەی ئەو گەڕەكانەی كە چوونەتە ناو پڕۆژەی رووناكی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پڕۆژەی رووناكی و كارەبا بووە بە 24 كاتژمێری و بەهۆیەوە 602 موەلیدە كوژاوەتەوە.