تەمویلی مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم
١ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1-9-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕی (1،007،352،000،000) یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و سێ سەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار، وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوکات، چاوەڕواندەکرێت دوابەدوای تەمویلەکە لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوبکرێتەوە.