نرخی زێڕ بەرزبووەوە

١ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3485 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1-9-2025، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەکیشی گەیشتە سێ هەزار و 485 دۆلار.

بە وتەی شارەزایانی ئابووری هۆکاری ئەم هەڵکشانەی نرخی زێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێشبینی ناکرێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوود کەم بکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەهای دۆلار دروست دەکات و لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێری عەیارە 18 بە 597 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 بە 698 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێری عەیارە 22 بە 716 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێری عەیارە 24 بە 798 هەزار دینارە .