بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند؛ قوربانی هەیە
١ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی هەزار کەس بووە قوربانی.
دامەزراوەی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (6.0) پلە بە پێوەری رێختەر لە کاتژمێر (19:17) بە کاتی (گرینچ) پارێزگای نانگەرهاری لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، نزیک سنووری پاکستانی هەژاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە.
هاوکات، میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، لە ئاكامی بوومەلەرزەکە نزیکەی 250 کەس گیانیان لە دەستداوە و 500 کەسی دیکەش برینداربوون.