عێراق.. دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستیپێکرد
٣١ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەکراو بۆ مانگی ئەیلول دەستیپێکرد.
خلود حەیران فنجان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەکراو بۆ مانگی نۆ دەستیپێکرد.
داواشی لە خانەنشینان کرد، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی ئەو شوێنانە بکەن، کە بۆیان دیاریکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە عێراق دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، بەڵام تاکو ئێستا مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.