ئەم توێژە چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

٣١ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، رەزامەندیدراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی سێ، چوار، پێنج و شەشی توێژێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-8-2025، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی راپەڕین، نووسراوێکى وەزارەتى دارایى بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا رەزامەندى وەرگیراوە بۆ خەرجکردنى بڕى 216 ملیۆن و 679 هەزار دینار، بۆ خەرجى مووچەى کرێکار و شۆفێر و کارمەندى پاککەرەوەى نەخۆشخانەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو ژینگەپارێزانە پێنج مانگە یەک مووچەیان وەرگرتووە و ئەویش لەلایەن خێرخوازێکەوە بە قەرز درابوو پێیان.

دەقی نووسراوەکە: