دارایی سوریا: زیادكردنی 200%ی مووچەی فەرمانبەران جێبەجێ دەکەین

٣٠ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

محەمەد برنیە، وەزیری دارایی سوریا رایگەیاند، زیادكردنی 200%ی موچەی فەرمانبەران، توانای كڕینی بەڕێژەی 3 بۆ 5 هێندە زیاد دەکات.
محەمەد برنیە وەزیری دارایی سوریا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەستی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی بەوەی كە ژیانێكی شكۆمەندانە دەژین، ئامانجی ستراتیژی دەوڵەتە.
وتیشی: "لە سوریا سێ قۆناغمان هەیە بۆ پرۆسەی زیادكردنی مووچە، یەكەم، زیادكردنی رێژەی 200%ی مووچە، كە توانای كڕینی لای توێژی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی بەرێژەی 3 تاوەكو 5 هێندە زیاد كرد.
قۆناغی دووەم: زیادكردنی چۆنایەتی، واتا "بەهێزكردنی" هەندێك وەزیفەی وەكو دادوەرو ئەوانەی لە كەرتی داد كاردەكەن، زیادكردنیش هەیە بۆ بوارەكانی تری وەكو فێركردن و تەندروستی و پشكنین و چاودێریی.
قۆناغی سێیەم: چاكسازیكردن لە یاسای راژەی مەدەنی و موچە بەشێوەیەكی گشتی لەسەرتاسەری دەوڵەت و نەهێشتی سەرجەم كەلێنەكان، ئەمەش لە ساڵی ئایندەدا ئەنجام دەدرێت.