"ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێکی گەورەیە لە ئارادایە"
٣٠ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی فەڕەنسای راگەیاند، ئەگەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لەم ئاستەدا بێت، ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێکی گەورە لەئارادایە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆنەوە پێگەیشتووە و لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانیان کردووەتەوە.
سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: “عێراق لە رێگەی دیالۆگەوە، هەر هەنگاوێکی پێویست دەگرێتەبەر تاوەکو رێگری لە هەر جەنگ و گرژییەک بکات لە ناوچەکەدا”، هەروەها هۆشداریشداوە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا ئەگەر پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و ئێران بەم شێوە “خراپە” بمێنێتەوە.