شانەیەکی سیخوڕی سەر بە مۆساد دەستگیرکران

٣٠ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای پاسدارانی ئێران، شانەیەکی سیخوڕی سەر بە مۆسادی ئیسرائیلیان لە پارێزگای خوراسان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 30-8-2025، سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شانەیەکی سیخوڕی سەر بە مۆسادی ئیسرائیلیان لە پارێزگای خوراسان دەستگیرکرد.

ئاشکراشیکرد، ئەرکی شانەکە ناردنی زانیاری بووە سەبارەت بە ناوەندە ستراتیجی و سەربازییەکانی ئێران بۆ ئیسرائیل و پلانی هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی ستراتیجی شارى مەشهەدی هەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، شانەکە لە هەشت کەس پێکهاتووە و لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر کەلوپەلی سەرەتایی پێویست بۆ دروستکردنی سەکۆی موشەکی، تەقەمەنی و موشەکدا گیراوە.