٢٩ ئابی ٢٠٢٥
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، رایگەیاند: "ئەو هەواڵانەی ئاماژە بەوەدەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە سبەینێوە بەغدا بە تەواوی چۆڵ دەکەن، ناڕاستن".
ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "ئەو هەواڵانەی ئاماژە بەوەدەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە سبەینێوە بەغدا بە تەواوی چۆڵ دەکەن، ناڕاستن".
روونیشیکردەوە: "بەپێی ئەو بەیاننامە هاوبەشەی لە 27ـی ئەیلولی 2024 دەرچووە، کە خشتەیەكی کاتیی بۆ کۆتایهاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش لە عێراق راگەیاندووە، ئەرکی هێزە هاوبەشەكان – ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین لە ئێستادا بەردەوامە لە کارکردنی، بەپێی ئەو کاتەی رێککەوتنی لەسەر کراوە بۆ گواستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرەو کۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە: "ئەم کارە بەرەوپێشچوونی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی لە عێراق بەرەو پەیوەندییەکی ئەمنی دوولایەنەی نەری دەبات".
ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر چهند سهرچاوهیهك باسیان لهوهكردبوو، كه سبهینێ شهممه هێزهكانی ئهمریكا له عێراق دهست دهكهن به كشانهوه لە بنکەکانی عەین ئەسەد، فڕۆكهخانهی ڤیكتۆریا و ناوچهی سهوزی بهغدا.