نرخی زێڕ دابەزی
٢٧ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3373 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-8-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا بە 3394 دۆلار بوو، بەڵام لەناکاو بۆ 3373 دۆلار دابەزی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەهای کانزا زەردەکە رۆژ بە رۆژ رووی لە بەرزبوونەوە دەکرد.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 578 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 676 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 740 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 772 هەزار دینارە.