وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا

٢٧ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە رۆژی هەینی یان شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی مووچەکە بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بەغدا لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر بۆ ئەوەی سبەینێ پارەی مووچەی مانگی شەش لە بەغداوە بگات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر سبەینێ پارەکە بگات رۆژی هەینی یان شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی مووچەکە دەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر زیاتر لە دوو مانگە مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی دابەشنەکردووە.