شێرپەنجەی گەدە چییە و کێن ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان زیاترە؟

٢٣ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شێرپەنجەی گەدە جیادەكرێتەوە بە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لە ناوپۆشی گەدە، هەروەها ناودەبرێت بە (gastric cancer)، ئەم جۆرەی شێرپەنجە قورسە بۆ دەستنیشانكردنی، چونكە زۆرینەی خەڵك نیشانەكان تیایاندا دەرناكەوێت لەسەرەتای قۆناغی نەخۆشییەكە.

هۆكارەكانی شێرپەنجەی گەدە چین؟

شێرپەنجەی گەدە کاتێک روودەدات، کە ئەو خانە ئاساییانەی كە لە ناو گەدەدان بەشێوەیەكی كۆنتڕۆڵ نەكراو گەشە دەكەن و وەرەم دروستدەبێت، ئەم كردارەش بەشێوەیەكی هێواش و لەسەرخۆیی روودەدات، شێرپەنجەی گەدە دروستدەبێت و گەشە دەكات بەماوەی چەندین ساڵ.

ئەو حاڵەتانە كامانەن كە مەترسی زیاتر دروستدەكەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گــەدە؟

شێرپەنجەی گەدە راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە دروستبوونی وەرەم لە گەدەدا، كۆمەڵێك هۆكارو فاكتەر هەیە كە مەترسی زیاتر دروستدەكات بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە هۆكارەكانیش خۆی دەبینێتەوە لە كۆمەڵێك حاڵەت و نەخۆشی تەندروستی، لەوانە:

- حاڵەتی lymphoma كە گروپێكە لە شێرپەنجەی خوێن.

- هەوكردن بە بەكتریای H-pylori كە زۆرجار دەبێتە هۆی روودانی برینی گەدە.

- وەرەم یان برینی شێرپەنجەیی لە بەشەكانی دیكەی سیستەمی هەرس.

- حاڵەتی stomach polyps (بریتییە لە نا ئاسایی گەشەكردنی شانەكانی ناوپۆشی گــەدە).

هەروەها شێرپەنجەی گەدە ئەگەری هەیە تووشی ئەم کەسانە ببێت:

- كەسانی بەتەمەن، بەتایبەت تەمەنی (50) ساڵ یان زیاتر.

- پیاوان.

- كەسانی جگەرەكێش.

- ئەو كەسانەی كە پێشتر لە خێزانەكەیدا كەسی تووشبوو هەبووبێت.

- دانیشتوانی جوگرافیایی تایبەت، بەتایبەت چەند ناوچەیەكی ئاسیا.

- مێژووی خراپ بەكارهێنانی ئەلكهول.

- پێشتر نەخۆشەكە نەشتەرگەری گەدەی كردبێت