حکومەت لە نێوان پڕۆژەی ئابووری و مووچەدا

١٨ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەولەویەت بۆ هەر حکومەتیک لەپێشەوە دابینکردنی مووچەی کارمەندانیەتی بۆ بەریوەبردنی دامودەزگاکانی حوکمەت کە ئەوەی کرد، ئینجا ئەگەر بودجەی زیادە بەردەست بوو تەرخانی دەکات بۆ پڕۆژەکان و جادەوبانەکان، تەنها حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نەبێت کە ئەوەی بیری نییە مووچەیە.

دەبینین ڕۆژانە بەتایبەتی لە سنووری هەولێر و دهۆک، پرۆژەی جیاواز لە بوارەکانی ڕیگاوبان یان گەشتیاری و هتد دەکرێتەوە و وێنەی دەگیرێت و بڵاودەکرێتەوە کە هەمووی لەسەر حسابی مووچەی فەرمانبەرانە، تەنها چونکە خۆیان قازانجی لێدەکەن و بۆ ئەوەش خۆی پێوە بابدەن و بڵێن، کوردستان لە ناوچەکانی تری عیراق پیشکەوتووترە.

ئەو خۆبادانە کاتێک جوانە و لێیان دێت، ئەگەر لە پێشەوە مووچەی فەمانبەرانیان دابینکردبێت و تێریان کردبن.

جگە لە سەرف کردنی بڕێکی زۆری بوودجە بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان و دەست و پێوەندەکانیان کە ئەوەش هەموو وەک وتم لەسەر حیسابی مووچەی فەرمانبەرانە؛ خۆی لە بنەڕەتدا دەبێت حکومەت لە پێشەوە مووچەی فەمانبەران و کارمەندان دابین بکات لەو بودجەیەیەی لەبەردەستیەتی، ئینجا ئەوەی زیاد بوو تەرخانی بکات بۆ پرۆژە. بەڵام ئەمان بە پێچەوانەوە فەرمانبەران و کارمەندانیان برسی کردووە و مووچەکانیان نادەن و پرۆژەکانی پێ ئەنجام دەدەن.

لەتیف شێخ مستەفا