١٨ ئابی ٢٠٢٥
هەنگوین یەکێکە لە شیرینکەرە بەناوبانگەکان و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
هەنگوین شلەیەکە کە هەنگەکان لە رەگی رووەک دروستی دەکەن، لە هەموو جیهاندا بەهۆی شیرینی و تامەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، لە چەندین خواردن و شیرینیدا بەکاردێت، بۆن و رەنگ و تامی هەنگوین بەپێی جۆری ئەو گوڵەی لێی دروستکراوە دەگۆڕێت، بۆیە جۆرەکانی بێشومارن و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە:-
1- هەنگوینی خاو بە درێژایی مێژوو ناسراوە بە چاککردنەوەی برین و یارمەتی هەرسکردن و هێورکردنەوەی ئازاری قوڕگ دەدات.
2- خواردنی شانەی هەنگوین لەلایەن پیاوانەوە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری میزڵدان و رێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشی پرۆستات.
3- بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندێتی دژە بەکتریایی هەیە چارەسەری کۆکە دەکات.
4-- دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی گەنجبوونەوە دەدات.
5- بەتێکەڵکردنی لەگەڵ شیر یارمەتی باشترکرنی کرداری هەرس دەدات و دەبێتە هۆی زیادکردنی بەکتریای سودبەخش لەناو گەدەدا.