"رێککەوتن کرا و مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت"

١ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند: "شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكکه‌وتن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ زووترین كاتدا مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت".

شیروان دوبه‌ردانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكکه‌وتن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ زووترین كاتدا مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت".

راشیگەیاند: "شه‌وی رابردوو شاندەکەی حكومه‌تی هەرێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكکه‌وتن و ئه‌مڕۆش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێکكه‌وتنه‌كه‌ ده‌خرێته‌ڕوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار لەسەر‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات، مووچه‌ی مانگی پێنجی مووچه‌خۆرانه‌".

دەربارەی دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتیش رایگەیاند: "رێكکه‌وتن كراوه‌ و ته‌واوبووه‌ و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئەمەش لە کاتێکدایە، فه‌رمانبه‌ر و مووچەخۆرانی هه‌رێم، زیاتر لە دوو مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، کاریگەری بێ مووچەیی بازاڕەکانی هەرێمی لاوازی کردووە.