بەهۆی خۆڵبارینەوە 15 کەس لەم شارە رەوانەی نەخۆشخانە کران

١ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەندrوستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە 15 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی دوێنێوە تا کاتژمێر (12:00)ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە 15 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئاشکراشیکرد، دوای ئەنجامدانی رێکارە تەندروستییەکان سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە باری تەندروستییان جێگربووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.