بۆ ماوەی یەک هەفتە ئەم رێگایە دادەخرێت
١ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند، دووسایدی رێگای گەزنە ئاڕاستەی چوون بەرەو گەزنە، لوپی چوون بەرەو شەقامی 120 مەتری خێرا دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، کە لە ئەمڕۆوە دووسایدی رێگای گەزنە ئاڕاستەی چوون بەرەو گەزنە، لوپی چوون بەرەو شەقامی 120 مەتری خێرا بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.
ئاشکراشیکرد، بەهۆی گواستنەوەی بۆری ئاو لە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ئیفراز شەقامەکە دادەخرێت.