١ تەمموزی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەدا کاریگەرى خۆڵبارین کەمتر دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو، رایگەیاند، ئاسمان خۆڵاوى دەبێت و لە ئێوارەدا کاریگەرى خۆڵبارین کەمتر دەبێتەوە لەسەر ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (2-4) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی