نرخی نەوت دابەزی

١ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 46 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1-7-2025، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 46 سەنت دیاریکرا و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی 0.28٪ دابەزیوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 64 دۆلار و 80 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.31٪ دابەزیوە.

لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخى هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بە راگەیاندنی ئاگربەست راستەوخۆ نرخەکەی رووی لە دابەزین کردەوە.