١ تەمموزی ٢٠٢٥
شارەزایەکی بواری کەشناسی، رایگەیاند، شەوی رابردوو خۆڵبارین لە بەشێکی ناوچەکان کۆتایی هاتووە و ئەوەی ماوەتەوە ئەمڕۆ لاواز دەبێت و کاریگەری نامێنێت.
خەڵات سدیق، شارەزای بواری کەشناسی، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو خۆڵبارین لە بەشێکی ناوچەکان کۆتایی هاتووە و ئەوەی ماوەتەوە ئەمڕۆ لاواز دەبێت و کاریگەری نامێنێت، خێرایی با ئاسایی بووەتەوە، ئەمە نیشانەی نزیک بوونەوەی بارستە هەوایەکی فێنکە.
باسی لەوەشکردووە، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت تا 10ـی ئەم مانگە و گەرمای بێزارکەر دووردەکەوتەوە لە ناوچەکە.
وتیشی، دەنگۆیەک هەیە دوای ئەم کاتە گەرمای هاوین دەست پێبکات ئەوەی دواتریش گەرماکەی کورت خایەن دەبێت نزیکی دوو تا سێ رۆژ دەبێت بە گشتی تا نزیکەی 17ـی ئەم مانگە گەرمای ماوە درێژ نییە.
دەربارەی پلەکانی گەرماش دەڵێت، لە دەشتاییەکان پلەی گەرما نزم دەبێتەوە لەنێوان 39 بۆ 35 پلە لە ناوچە شاخاوییەکان 33-29 پلە دەبێت.