١ تەمموزی ٢٠٢٥
شووتی میوەیەکی هاوینەی تام شیرینە و چەندین ڤیتامین و کانزای سوودبەخشی تێدایە و خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە.
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، بۆ رزگاربوون له ژه‌هراویبوونی ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش و هه‌روه‌ها خاوێن کردنه‌وه‌ی قۆلۆن رۆژانه شووتی بخۆن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له‌لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی خۆراکدا بڵاوکراوه‌ته‌وه له جیهاندا، شووتی یه‌کێکه له‌و ماده سوود به‌خشانه‌ی که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌مانی ژه‌هراویبوونی ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش و خاوێن کردنه‌وه‌ی قۆلۆن بۆیه پێویسته مرۆڤ رۆژانه پشت ببه‌ستێت به خواردنی شووتی.
جگه له‌وه‌ی شووتی رێژه‌یه‌کی باشی ئاو بۆ له‌ش دابین ده‌کات به‌تایبه‌تی له کاتی گه‌رمادا، چەندین ڤیتامین و کانزای سوودبەخشی تێدایە لەوانە: پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و ڤیتامینەکانی A و C، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە.
شووتی جگە لە تام و چێژە خۆشەکەی ئەم سوودانەشی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ:-
1- پێست شێ‌دار دەکات و رێگە دەگرێت لە کاریگەری نێگەتیڤ و زیانەکانی تیشکی خۆر.
2-بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین A تێیدا، خانەکانی چاو دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.
3- دڵ بەهێز دەکات و دژی نیشانەکانی پیربوونی تەمەن دوادەخات.
4-پەستانی خوێن یەکسانی دەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.
5-رۆژانە خواردنی یەک بەشی بچوک بڕێکی زۆر ماددە و خۆراکی سوودبەخش دەدات بە لەش.