تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی چۆنییەتی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارینی بڵاوکردەوە

٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی چۆنییەتی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارینی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، خۆڵبارینێکی چڕ ئاسمانی شاری سلێمانی گرتووەتەوە و بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانیش رێنمایی چۆنییەتی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە.

ڕێنماییەکانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان لەکاتی خۆڵبارین:

یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕە.

دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرە دەرەوە.

سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.

شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن.