نرخی زێڕ بەرزبووەوە
٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش گەیشتە 3346 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-6-2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 346 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 329 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، راگەیاندنی ئاگربەست گرنگترین هۆکارن بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری نرخ لەو کانزا زەردەدا.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 568 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 663 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 694 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 725 هەزار دینارە.