٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥
دوای هەبوونی پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ یەکتر، سەرۆک و ملیاردێرکە گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، لەم هەفتەیەدا ململانێ و گرژی کەوتە نێوانییان، دوای ئەوەی دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی و تێوەگلان لە کاری گەندەڵی، لە وەڵامیشدا ترەمپ وتی: "ماسک مێشکی لەدەستداوە".
لە دوای وتەکەی سەرۆکی ئەمریکا، سوکایەتی و هەڕەشەکردن لەنێوانیان دەستیپێکرد و هەریەکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان، هەڕەشەیان دەرکرد و یەکترییان تۆمەتبار دەکرد.
ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا نووسیبووی کە دەتوانێت هەموو گرێبەست و یارمەتییە حکومییەکانی ئەمریکا بۆ ماسک هەڵبوەشێنێتەوە، کە بە باشترین سەرچاوە بۆ پاشەکەوتکردنی پارە دادەندرێت، لەبەرامبەریشدا ماسک لە وەڵامدا وتی، دەست دەکات بە وەستاندنی کەشتی ئاسمانی "سپەیس ئێکس دراگۆن"، کە ناسا پشتی پێدەبەستێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی گواستنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، چەندین وڵات پشتگیری خۆیان بۆ ماسک دەربڕیوە و لەوانە: (کەنەدا، چین، ئەڵمانیا، ئۆکرانیا، بۆلڤاریا و باشوری ئەفریقا).
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و ملیاردێرە جیهانییەکە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی باش لە نێوانیاندا هەبوو، لە چەندین دیدار و کۆبوونەوەدا بەیەکەوە دەرکەوتبوون و ماسک بە کارەکانی ترەمپیدا هەڵدەدا و پشتگیری دەکرد.