تەرمی "خەتەر" لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

٩ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەرمی ڕاپەرێکی ناسراو لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و تاکو ئێستاش هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نادیارە.

میدیا ئەڵمانییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، تەرمی ژیوار حیجابی، ڕاپەڕی دیاری دانیشتووی ئەڵمانیا و ناسراو بە خەتەر لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

ڕاشیانگەیاندووە، تیمەكانی پۆلیسی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و تا ئێستاش هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو ڕاپەرە نازاندرێت.

ژیوار حیجابی، ناسراو بە (خەتەر) لە ساڵی 1982، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە،لە تەمەنێكی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەیدا ڕوویان لە وڵاتی ئەڵمانیا كردووە.