لە هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە
٩ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو کەس بەهۆیەوە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، 9-5-2025، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی ئاگر لە ماڵی هاوڵاتییەک لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی شاری هەولێر، خێرا تیمەکانی ئێمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە".
ڕاشیگەیاند، لەنێو ماڵی هاوڵاتییەکە کۆگایەک کەلوپەل هەبوو، دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا و دوو کەس بەسووکی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتان.
وتیشی، تاکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، شوێنەکەش هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نەبووە.