تەرمی کارمەندێکی هێزی ئەمنی دۆزرایەوە

٩ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لە سنووری پیرمام، تەرمی کارمەندی هێزێکی ئەمنی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەوەیەتی.

ئەمرۆ هەینی 9-5-2025، بە پێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە گوندی ماوانی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە پیرمام رویداوە.

هاوکات، ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە خێزاندارە و ئەندامی هێزێکی ئەمنی بووە، تەرمەکەی شوێن گوللەی پێوە بووە،

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.