٩ ئایاری ٢٠٢٥
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "کارەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە باشی بەڕێوەدەچن، لە کۆتایی ئەمساڵدا بەشێکی شەقامەکە دەکرێتەوە".
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "کارەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە باشی بەڕێوەدەچن و زیاتر لە %65ی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبوون".
لەبارەی کردنەوەی پرۆژەکە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر کارەکان بەم شێوەیە بکرێت ئەمساڵ بەشێکی پرۆژەکە دەکرێتەوە، هەروەها بەرنامەی شارەوانیی سلێمانی وایە لە مانگی 9ی ساڵی 2026دا کۆتایی بە کارەکانی پرۆژەکە بهێنرێت و بە تەواوی بکرێتەوە".
پڕۆژەى شەقامى 100 مەترى سلێمانى، کە بە ئۆتۆبانى بابان ناسراوە ساڵى 2020 بەردى بناغەى دانرا، بڕیاربوو مانگى حەوتی ساڵى ڕابردوو کارەکانى قۆناغى یەکەمى تەواو ببێت، بەڵام بەهۆى دابین نەکردنى بودجەى پێویست تەواو نەکرا و تا ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە. ئەم ئۆتۆبانە درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە و بە گوژمەی 400 ملیار دینار تەواو دەكرێت، پێنج ئەندەرپاس و حەوت یەكتر بڕ و فلای ئۆڤەرێك و چوار پردیش لەخۆ دەگرێت.