جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: پەیوەندیمان بە جەنگی نێوان هیندستان و پاکستانەوە نییە
٩ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ئەوە کێشەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نییە بەهیچ شێوەیەک، داوا دەکەم هەردوولا گرژییەکان کەم بکەنەوە.
لە دیمانەیەکدا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لە شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان ئەوەی لە دەستمان دێ ئەوەیە، هانیان بدەین گرژییەکان کەم بکەنەوە، بەڵام هیچ پەیوەندیمان بە ناکۆکی و شەڕی نێوانیان نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، باڵیۆزی پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن دەڵێت: "هیندستان و پاکستان لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی پەیوەندییان بەیەکەوە کردووە و لەبارەی گرژییەکانی نێوانیان گفتوگۆیان کردووە".