نرخی نەوت بەرز بوویەوە
٩ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو، هەردوو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە.
ئەمڕۆ هەینی 9-5-2025، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 62 دۆلار و 95 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی بەرێژەی 0.2% بەرزبوەتەوە.
جگە لە نەوتی برێنت، یەک بەرمیل لە نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 59 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە.