ئەمڕۆ زێڕ بەچەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

٩ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 200 دۆلار دابەزی و لە ئێستادا نرخی ئۆسەیەک زێڕ بە 3324 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 9-5-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 324 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی نزیکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.

بەهای زێڕ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی 20٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

نرخی زێڕی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:-

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 580 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 677 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 709 هەزاردینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 774 هەزار دینارە.