ترەمپ: داوای هاوکاری لە چین دەکەم

٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا داوای هاوکاری لە چین دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-5-2025، دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئەمریکا بەشدار دەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، منیش زیاتر بەشداریی گفتوگۆکان دەبم، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنیش، داوای هاوکاری لە چین دەکەم”.

باسی لەوەشکرد، "ئەمریکا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات رێککەوتنێک لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا ئەنجامبدات بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە".

سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دانوستانێکی گرنگ لە نێوان وڵاتەکەی و چین سەبارەت بە سەپاندنی باجەکان ئەنجامبدرێت کە لە %145 تێپەڕناکات.