بیڵ گەیتس بەڵێنی داوە تا ساڵی 2045 بڕی 200 ملیار دۆلار لە سامانەکەی ببەخشێت

٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت، ڕۆژی پێنجشەممە 8-5-2025، بەڵێنیدا تا ساڵی 2045 لە ڕێگەی دامەزراوە خێرخوازیەکەیەوە 200 ملیار دۆلار ببەخشێت بە ڕێکخراوی گەیتس.

هەروەها، هێرشی کردە سەر ئیلۆن ماسک و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی تۆمەتبار کرد بە "کوشتنی منداڵە هەژارەکانی جیهان" بەهۆی کەمکردنەوەی بودجەی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمریکا.

ئەو ملیاردێرە تەمەن 69 ساڵە و هاودامەزرێنەرانی مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە، پلانەکانی بۆ فرۆشتنی زۆربەی سامانەکەی خێراتر دەکات و لە 31-1-2045 دامەزراوەکەی دادەخات، کە چەند ساڵێک زووترە لەوەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.

گەیتس ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو پارەیەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی داهاتووی، وەک بنبڕکردنی نەخۆشییەکانی وەک ئیفلیجی منداڵان و مەلاریا، هەروەها کەمکردنەوەی هەژاری لە جیهاندا.

بیڵ گەیتس، ناوە ڕاستەقینەکەی ویلیام هێنری گەیتسی سێیەمە، پڕۆگرامسازێکی کۆمپیوتەر و خاوەن کارێکی ئەمریکییە، لە 18-1-1955 لەدایک بووە، بە دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دادەنرێت، کە گەورەترین کۆمپانیای تایبەتمەندە بە پڕۆگرامەکانی ئامێری کۆمپیوتەرەوە، چیرۆکی ژیانی بیڵ گەیتس دەوڵەمەندە بە سەرگوزەشتە و سەرکەوتن، لە پاڵ سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکەی لە بواری ئامێری کۆمپیوتەر، بە کارە خێرخوازییەکانی بەناوبانگە، خۆی و هاوسەرەکەی میلێندا، کە لە ساڵی 2021 لە یەک جیابوونەوە، کۆمپانیایەکی خێرخوازیی تایبەتمەندی بە پاڵپشتیکردنی بەرنامە تەندروستییەکان دروست کردووە، بۆ پاڵپشتیکردنی کارە تەندرووستییەکان، هەروەها لەگەڵ دامەزراوەی بیڵ گەیتسی فێرخوازی.