رۆبێرت فرانسس پریڤۆست کێیە؟ ژیاننامەی پاپای نوێ
٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
رۆبێرت فرانسس پریڤۆست، کاردیناڵێکی ئەمەریکییە، لەدایکبووی 14-9-1955ـە لە شیکاگۆی ویلایەتە یەکگتووەکانی ئەمریکا، لە ئێستادا تەمەنی 69 ساڵە.
دوای دووجار دەنگدان، دووکەڵی سپی لە دووکەڵکێشی کەنیسەی سیستین بەرزبووەوە و پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا. دوای زیاتر لە کاتژمێرێک، پاپای نوێ لە بالکۆنی کەنیسەی سانت پیتەری ڤاتیکان دەرکەوت.
پاپای هەڵبژێردراوی نوێ، ئەندامێکە لە کڵێساکانی سەینت ئۆگیستین، زۆربەی ژیانی لە پیرۆ بەسەربردووە وەکو بانگخواز.
هەروەها، یەکەم پاپایە لە مێژوودا کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بێت.
پاپا رۆبێرت فرانسس پریڤۆست، دوای هەڵبژاردنی وەکو پاپای نوێی جیهان، نازناوی لیۆی چواردەهەمی لەخۆی نا.
دوای گیانلەدەستدانی پاپا فرانسیس، رۆبێرت فرانسس پریڤۆست بووە 267ـەمین پاپای ڤاتیکان.