سودانی: تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە
٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
محەمەد شیاع سودانی پاش گەیشتنی بە ئەنقەرە، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت، “تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، دەمانەوێت پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بەشێک بن لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە”.
ئەوەشی راگەیاند، رێگای گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی عێراق و تورکیا، یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سودانی سەرپەرشتیی رێوڕەسمی واژووکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات.