٨ ئایاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت:"پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8-5-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێک ناوچەشدا نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە بەرز دەبنەوە.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەشی راگەیاند، کەشی سبەینێ هەینی 9-5-2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها مەوداى بینین 8-10کم دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەم شێوەیەن:
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی