بەهۆی هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمان; نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمارکرد
٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمارکرد، ئەویش بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، لەڕێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە سکاڵای لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمارکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەی ئاشکراکرد، ئەگەر پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێننەوە.
باسی لەوەشکرد: "چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێتەوە لەهەمان کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەمانگی 11ـی ئەمساڵ.